لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا چەند گۆڕانكارییەك لەشێوازی خۆراك و خەوتنی كەسانی بەرۆژوەوان دروست دەبێت.
ئەمانە چەند رێنماییەكن بۆئەوەی بتوانین خۆمان لەتینوێتی بپارێزین لەمانگی ڕەمەزاندا:
- دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی تیشكی خۆر لەرۆژانی مانگی ڕەمەزان.
- دووركەوتنەوە لەخواردنی ترشیات و هاوشێوەكانی.
- كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەخوێیەكان و بەهارات.
- كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستكردن بەتینوێتی.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەكان و ئاو وەك خەیار و كاڵەك و كاهوو.
- خواردنەوەی بڕێكی زۆر شلەمەنی بەدرێژایی ماوەی دوای بەربانگ كردنەوە و پارشێو.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.