بڕیارە سبەی بەشێكی ديكهی شەقامی 120 مەتری هەولێر بكرێتەوە و شوفێران دەتوانن هاتووچۆی تێدا بكەن.
ئهندازیار ئهمیر بهڕێوهبهری پڕۆژهی شهقامی 120 مهتری به كوردستان تیڤی ڕاگهیاند: بڕیاره ڕۆژی چوارشهممه بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتری هەولێر بكرێتهوه.
ڕاشیگهیاند: بەكردنەوەی ئەو بەشە كارئاسانی زۆر بۆ شوفێران دەكرێت و بەشێكی زۆری جەنجاڵییەكانی ناوشار چارەسەر دەبێت.
بەشی سێیەمی شەقامهكه لە شەقامی هەولێر - كۆیە دەست پێ دەكات و لە شەقامی هەولێر - كەركووك كۆتایی دێت كە زۆرترین هاتوچۆ لەو بەشە دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ دروست كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.