ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆی 81 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی 68 ئه‌ندامی به‌ده‌ستهێناو به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ر له‌باره‌ی دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌مانبووه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان كردووه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری دانیشتنه‌كه بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.