Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 00:20

کۆبوونه‌وه‌ى لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌ن خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو داواکاری و نوسراوانەی کە ئاراستەی لیژنە کرابوون، ئەمڕۆ سێشەممە ۲٨/٥/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووه‌وه‌. 

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  داوکارییەکانی خەڵک و ئەو نوسراوانەی کە ئاراسته‌ى لیژنەكه‌ كرابوون گفتوگۆی چڕیان لەبارەوه‌ كرا و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی رێکاری یاسایی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان خرایه‌ روو.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.