پهرلهمانتاری پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند: ناکرێت تەواوی وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی هەرێم بدرێتە یەکێتی بۆ رازی کردنی تەواوی باڵەکانی یەکێتی.
شاخەوان عبداللە پهرلهمانتاری پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له پهیجی تایبهتی خۆی فیسبووك نووسیویهتی: دەبێ خەڵکی کوردستان رەچاوی دۆخی ئێستای یەکێتی نیشتیمانی بکات کە دوای چەندین کۆبوونەوە نەیانتوانی بەو پشکانەی بەریاندەکەوێت تەواوی باڵەکانی یەکێتی پێ رازی بکەن، تەنانەت لەدواین کۆبوونەوەی خۆیان یەکێک لە کەسە دیارەکانی ناو یەکێتی هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر فلان نەکرێتە وەزیر لەم کابینەیە ئەوە دڵنیابن یەکێتی توشی کێشەیەکی گەورە دەکەم، خۆناکرێتیش تەواوی وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی هەرێم بدرێتە یەکێتی بۆ رازی کردنی تەواوی باڵەکانی یەکێتی، بۆیە ئەم بڕیارە لەبەرژەوەندی یەکێتی یە چونکە لەلایەک حزبەکەی خۆیان لەئینشقاقێکی تر پاراست و لەلایەکی تریش بەڵکو توانیان لێرەوە تا کابینەی داهاتوو بتوانن مەرجەعێک و براگەورەیەک بۆ خۆیان هەڵبژێن و خۆیان تەواوی خەڵکی کوردستانیش لەو کێشە گەورەیە رزگار بکەن.
لەلایەکی ترەوە هەر لەسەرەتاوە ئەندام و کادرەکانی پارتی لەگەڵ ئەوە نەبوون و بگرە نیگەرانیش بوون لەبەشداری پێکردنی یەکێتی لەکابینەی نوێ دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرو هەروەها ئەو فرەکوێخایەی کە هەیە لەناو یەکێتی بەجۆرێک لەجۆرەکان کاریگەری لەسەر ئەدای حکومەت دروست دەکرد.
ئەوەی مایەی نیگەرانییە ئەوەیە کەرکووک بکرێتە بیانو چونکە یەکێتی تائێستا نوێنەریان لەکۆبوونەوەکانی تایبەت بەئاسایی کردنەوەی کەرکووک لەبەغدا بەشداردەبێت و هیچ جیاوازی یەکیشمان نەبووە لەبۆچونەکانمان کەدواین کۆبوونەوەمان هەفتەی رابردوو بووە لەبەغدا ، هەرچی دانانی پارێزگارە هێشتا کۆبوونەوەی لایەنەکان نەکراوە لەسەر ئالیەتی کاراکردنەوەی ئەنجومەن تا پارێزگار هەڵبژێردرێت .
لەکۆتاییدا دەکرێت یەکێتی وەکو ئۆپۆزسێون بمێنێت و ئەو ماوە بقۆزێتەوە بۆ خۆ رێکخستنەوەو نوێبونەوەیان .
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.