Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 18:17

سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌ردانى دوو وولاتى دژبه‌ یه‌ک ده‌کات

ئێران: هیچ رێگەیەك بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بەدیناكەین
کوردستان TV
100%


عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند لەئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەریەک لە ئێران و ئه‌مه‌ریكا دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە لەئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەریەک لە تاران و واشنتن دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردو وڵات و تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە.

ئەم راگەیەنراوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە دوێنێ دوشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن رایگەیاند پێشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی بۆ نێوانگیری وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران قبوڵکردووە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ گرژییه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه‌و له‌م باره‌وه‌ عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند"ئێمە هیچ رێگایەك بەدیناكەین بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".

ئاماژەی بەوەشكرد" تاران زۆر گرنگی به‌ وتەو لێدوانەكانی ترەمپ نادات و گرنگ ئەوەیە ئاڕاستەو هەڵسوكەوتی ویلایەتە یەكگرتوەكان گۆڕانكاری بەسەردا بێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.