پارتیی دیموکراتی کوردستانی سووریا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات و رایدەگەیێنێت "هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامیدانە بە بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتەی گرنگانەی کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتیی دیموکراتی کوردستانی دۆست بەدەستهاتوون".
مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە نامەیەکی پیرۆزباییدا دەڵێت "هەموو گەلی کورد خۆشحاڵن بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، چونکە دیاریکردنی رێبازی بەهێز و پتەی بارزانی نەمرە لە خەبات و قوربانی و دڵسۆزییەوە، کە بزوێنەری سەرەکی خەباتی نەتەوەیی کورد بووە لەپێناو بەدیهێنانی مافی نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتی گەلی کورستان".
دەقی پیرۆزباییەکە:
مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان - سووریا
بەڕێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ڕێزدار
رێز و سڵاو
مەکتەبی سیاسی حزبمان، پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، بەناوی حزب بە سەرکردایەتی و بنکە و جەماوەری نیشتمانی پیرۆزبایی گەرم و راستگۆترین هەستی هاوسۆزی برایانە و دۆستانەتان لێدەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
هەموو گەلی کورد خۆشحاڵن بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، چونکە دیاریکردنی رێبازی بەهێز و پتەی بارزانی نەمرە لە خەبات و قوربانی و دڵسۆزییەوە، کە بزوێنەری سەرەکی خەباتی نەتەوەیی کورد بووە لەپێناو بەدیهێنانی مافی نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتی گەلی کورستان.
ئێمە متمانەی تەواومان هەیە بە هەڵبژاردنی فەخامەتان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمە بەردەوامیدانە بە بەدیهێنانی ئەو دەستکەوتەی گرنگانەی کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی دۆست بەدەستهاتوون کە گەلی کوردستان و دۆزی کورد رێزی جیهانی بەدەستهێناوە.
جارێکی دیکە لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و دەستان دەگوشین و جارێکی دیکە دووپاتی هاوسۆزی نەگۆڕمان دەکەینەوە لە خەبات و متمانەی بەرزتان و بە سەرکردایەتی دانایی بە هەموو ئەوەی خێری بۆ گەلە و دۆزەکەمان هەبێت. هەروەک شانازی بە پەیوەندی برایەتی و دۆستایەتی نایابی نێوان هەردوو حزمان دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.