بەبۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دهكهن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئامادەیی خۆیان بۆ کارکردن لەگەڵی دەردەبڕن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگهیاند: بە پەرۆشەوە چاوەڕوانین بۆ ئەوەی پێکەوە لە چوار ساڵی داهاتوودا کارەکانمان بەردەوامی پێبدەین.
هاوکات کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بە هەمان شێوە لە هەژماری فەیسبووکی تایبەتی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ھیوادارین لە چوارساڵی داھاتوودا کار لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بکەین.
ههروهها هەماهەنگکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات، دەڵێت رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەرکردەی وەکو نێچیرڤان بارزانی هەیە.
نیکۆلای میلادینۆڤ، هەماهەنگکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەنگی بەهێزی ژیری، میانڕەوی و پێشکەوتنی خەڵکی کورد و عێراق بووە.
هەماهەنگکارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی گوتووە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە نەوەیەکی نوێ لە سەرکردەی وەکو نێچیرڤان بارزانی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.