سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆه‌وه به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و پیرۆزباییه‌ی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز عه‌بدولمه‌هدی ڕۆڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان به‌رز نرخاند و هیوای خواست له داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن كه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.