سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له پهیامێكدا رایگهیاند: خوازیارین هەڵبژاردنتان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم هەنگاوێکی دیکە بێت لەڕێگەی پەیوەندی باشی نێوان بەغدا و هەولێر، نموونەیەکی هاوڕێکی و لێکتێگەیشتن و هاوبەشی نیشتمانی بێت.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە بۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بهرێزیان کرد.
لە پەیامەکەدا نووری مالیکی دەڵێت خوازیارین هەڵبژاردنتان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم هەنگاوێکی دیکە بێت لەڕێگەی پەیوەندی باشی نێوان بەغدا و هەولێر، نموونەیەکی هاوڕێکی و لێکتێگەیشتن و هاوبەشی نیشتمانی بێت، سەقامگیری و پەرەسەندنی گەلی کوردمان بەهێز بکات لە پاڵ برایانیان لە نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
نوری مالیکی دهڵێت هیوای راستگۆیانە و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەدیهێنانی ئامانج و خواستەکانی گەلی کورد.
نوری مالكی
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.