Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 14:05

دوو مێرد منداڵ به‌ تۆمه‌تی دزینی 3 ئۆتۆمبیل ده‌ستگیر کران

له‌ قه‌زای ڕانیه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ بوونی ڕوداوی دزینی ئۆتۆمبیل له‌سنوری ناحیه‌ی حاجیاوا، و ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك بڵاوه‌یان پێكرا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری تاوانه‌كه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دوای كه‌متر له‌ كاتژمێرێك 2 مێر منداڵیان ده‌ستگیر كرد كه‌ هه‌ستابوون به‌ دزینی 3 ئۆتۆمبیل كه‌ دوو ئۆتۆمبیلیان له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا و ئۆتۆمبیلێكیشیان له‌ شاری ڕانیه‌ دزیوه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یان كه‌ به‌ هۆی كلیلی (سویچ) ی جۆكه‌ر ئۆتۆمبیله‌كانیان دزیوه‌.

ڕاشیگه‌یاندززو: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ بڕیاری دادوه‌ر هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌ مێر منداڵه‌كه‌ به‌پێی ماده‌ی 444 له‌ یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراون و ده‌ست گیراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ر سێ ئۆتۆمبیله‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.