له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوی كرد و هیوای خواست له قۆناغی داهاتوودا به هه‌موو لایه‌ك بتوانن به هاوبه‌شی خزمه‌تی باشتر به وڵات و پێكهاته‌كانی بكه‌ن.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ماون به ڕێگه‌ی دیالۆگ و دووپات كردنه‌وه‌ی بنه‌مای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.