Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 18:58

پۆلیسی هه‌ولێر : گەنجێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

له‌كارگه‌یه‌كى كۆنكرێت دروست كردن
کوردستان TV
100%


هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئ كاتژمێر 6:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى 6 ى 2019 ،    پۆلیس ئاگادار کرایه‌وە  به‌ڕووداوێكى خۆکوشتن لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروست کردن 


وتیشى  دوای گەیشتنی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌  گەنجێک بە ناوی دیار سردار صباح تەمەن (19 ) ساڵ كه‌پیشه‌ى پاسەوانە لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن، خۆی کوشتوە.


وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر راشیگه‌یاند تەرمی گه‌نجه‌كه‌ ڕەوانە پزیشکی دادی کراوه‌ و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكه‌  ڕێکخرا و بەڵگەکانیش کۆکرانەوە 


 هه‌روه‌ها وتیشى  دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی ووتەی داواکاری مافی کەسی

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.