رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، لە پەیامێكدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات، ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
كاك نێچیرڤان بارزانی..
خۆشحاڵ بووین بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە هیوای سەركەوتن و خزمەتكردن بە گەلی كورد و دۆزە ڕەواكەی و زاڵبوون بەسەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەكدا كە دێتە بەردەم هەرێمەكەمان، لە خوای گەورە داواكارین پشتوپەناتان بێت و سەركەوتووتان بكات.
والسلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە
براتان
عیرفان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
رابهری گشتى بزووتنهوهى ئیسلامی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.