Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 18:58

هەرێمی کوردستان و ئێران سێیەم قۆناغی ئاڵوگۆڕی زیندانیانیان ئەنجامدا

20 زیندانیکراوی ئێرانی کەیسی ماددەی هۆشبەریان هەیە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى 5 ى 2019 ،  لە سنووری حاجی ئۆمەران، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی شاندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک زیندانیان ئاڵوگۆڕکرد، کە زۆربەی زیندانییە ئێرانییەکان کەیسی ماددە هۆشبەرەکانیان هەیە.
ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی، کە سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستانە بە سایتی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمە سێیەم قۆناغی ئاڵوگۆڕی زیندانیانە بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری ئێران، ئەمڕۆش 20 زیندانی ئێرانی لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئێران کرانەوە، لە بەرانبەریشدا 5 زیندانمان وەرگرت.
گووتیشی: زیندانیکراوەکان بەپێی ماددە یاساییەکانی پێی بەندکراون، ماوەی یاسایی خۆیان لە نزیک کەسوکار و وڵاتی خۆیان وەردەگرن.

1


كه‌ریم سمكۆ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.