هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌ساڵی 2012دا كه‌سێكی كوشتووه‌و هه‌ڵاتووه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژی 26-5-2012 له‌گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه له‌شاری سلێمانی هاوڵاتی (د ، أ ، م ) كوژراو تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه به‌نادیاری مایه‌وه، دوای به‌دواچونی هێزه‌كانی پۆلیس‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ره‌داوی ڕوداوی كوشتنه‌كه ئاشكراكراو توانرا ڕۆژی 28-5-2019 و دوای حه‌وت ساڵ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه‌وه تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ده‌ه‌شڵێت تۆمه‌تبار (ك ، م ، ق ) له‌دایكبوی 1978 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.