Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:26

نووسه‌ر به‌ختیار شاخی کتێبی(کوردستان په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و ھه‌رمان) بڵاوکرده‌وه‌

باس له‌ سه‌ره‌تای ھاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه‌ و كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%

دوێنی سێشه‌ممه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكی فره‌واندا، كتێبی (كوردستان په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و ھه‌رمان) له‌ نووسینی به‌ختیار شاخی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس بڵاوكرایه‌وه‌.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و رۆشنبیران به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا (كوردستان په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و ھه‌رمان) بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ 17 به‌ش پێكھاتووه‌، تێیدا نووسه‌ر باس له‌ سه‌ره‌تای ھاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه‌ و كوردستان ده‌كات، ئاماژه‌ بۆ به‌رگری ھێزی پێشمه‌رگه‌ و پلانی سه‌رۆك بارزانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات. ھه‌روه‌ھا نووسه‌ر باس له‌ دۆسیه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات.

ktv

گرنگی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، بۆ چه‌ند خاێك:

ktv

یه‌كه‌م: مێژووی ڕووداوه‌كان دوور نییه‌ و تا زووه‌ تۆمار كراون و به‌ ده‌ستی خۆمان نووسراونته‌وه‌، ڕۆژنامه‌نووسێكی بیانی به‌ كه‌یفی خۆی پڕی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

دووه‌م: نووسه‌ر و ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ ستافی سه‌رۆك بارزانی، له‌ نزیكتر ئاگای له‌ ڕووداوه‌كان و ئه‌ودیویشی بووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و توانیویه‌تی له‌ وێنه‌ و دۆكۆمێنت كۆی بكاته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ به‌ چه‌ندان ساڵ، به‌ كه‌سێكی دوورتر له‌ ڕووداوه‌كان نه‌كرایه‌.

سێیه‌م: كتێبه‌كه‌ یه‌كسه‌ر به‌ سێ زمان، واته‌ سێ كۆپی جیا چاپ بووه‌ (كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی)، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش ده‌دات به‌ توێژه‌رانی بیانی، تا به‌ ئاسانی بگه‌ن به‌ زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره‌ كه‌ به‌شێكی گرنگی مێژووی ئێسته‌ و داهاتوومانه‌.

ktv

 شایانی باسه‌ رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (كوردستان په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و ھه‌رمان) له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ر و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخرابوو، له‌ به‌شێكی رێوره‌سمه‌كه‌دا كورته‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ڕوو.

ktv

ئازاد جندیانی، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌تدار كه‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی نووسیوه‌، كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك و گرنگی كتێبه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد.

ktv

ھه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا په‌یامی ڤیدیۆیی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس بۆتان ته‌حسین بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی له‌ ئیستانبوڵ له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆتان ته‌حسین ئه‌وه‌ی خستبووه‌ڕوو "چاپكردنی كتێبێكی له‌م جۆره‌ كه‌ باس له‌ به‌رگری پێشمه‌رگه‌ و گه‌لی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان ده‌كات، گرنگی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه‌، چونكه‌ سه‌رده‌مانێك زمانی كوردی له‌ توركیا قه‌ده‌غه‌ بوو، به‌ڵام ئێسته‌ كتێبێك له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له‌و وڵاته‌ چاپ ده‌كرێت".

سه‌ر چاوه‌/ باس

داڕشتنه‌وه‌ی / كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.