Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 19:55

کەنەدا پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی ده‌کات

کەنەدا: هیوادارین پێکەوە کاربکەین لەسەر کێشە گرنگەکان
کوردستان TV
100%

کەنەدا پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست کار لەسەر کێشە گرنگەکانی وەک بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان و یەکسانی رەگەزی بکەن.

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق لە ئەژماری تویتەری خۆی دەڵێت، "کەنەدا پیرۆزبایی لە رێزدار نێچیرڤان بارزانی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنیان وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق".

ئەوەشی گوتووە "هیوادارین پێکەوە کاربکەین لەسەر کێشە گرنگەکانی وەک بەهێزکردنی ئافرەتان و یەکسانی ڕەگەزی".

دوێنێ 28-5-2019 بەدەنگی 68 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا، دوا بە دوای هەڵبژاردنی، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و بەیاننامەوە پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.