ترۆزی یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه له وه‌رزی هاویندا پێده‌گات و كوردستانیش به یه‌كێك له‌و ناوچانه داده‌نرێت كه به‌رهه‌می ترۆزی له وه‌رزی هاویندا زۆره. ترۆزی ده‌وڵه‌مه‌نده به كارۆتین و سیلیلۆز و ترشی ئه‌مینی كه كاریگه‌ری باشیان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
سووده‌كانی ترۆزی:
یه‌كه‌م: پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت.
دووه‌م: سووڕی خوێن رێكده‌خات و رێگه له خوێنبه‌ربوون ده‌گرێت.
سێیه‌م: گورچیله پاك ده‌كاته‌وه له به‌رد و ره‌مڵ.
چواره‌م: گه‌رمی و سووتانه‌وه‌ی گه‌ده و جگه‌ر ناهێڵێت.
پێنجه‌م: دژه ژه‌ھراویبوون و ھه‌وكردنی گه‌ده‌یه.
شه‌شه‌م: یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی ده‌دات.
حه‌وته‌م: توێنه‌ره‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی میزكردن و ئه‌و خوێیانه‌یه كه زیان به میز ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌شته‌م: هه‌ستی تینووێتی ناهێڵێت.
نۆیه‌م: دژه نه‌خۆشییه‌كانی ماسوولكه‌یه.
ده‌یه‌م: دژی نه‌خۆشیی زه‌ردووییه.
یازده‌یه‌م: بۆ چاره‌سه‌ری په‌ڵه و نه‌هێشتنی زیپكه به‌سووده.
سه‌ر چاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.