Erbil 38°C ھەینی 11 ئەیلوول 05:13

راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و رووسیا و ئه‌مریکا له‌قودس کۆده‌بنه‌وه‌

پرسه‌كانی ئێران، سووریا و ئیسرائیل- فه‌ڵه‌ستین تاوتوێ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا، رووسیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاستی راوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانی له‌ مانگی حوزه‌یراندا له‌قودس كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا جۆن بۆڵتن، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسی نیكۆلای پارتوشه‌ڤ و و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل مه‌یر به‌ن شابائات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌.

له‌ میدیای ئه‌مریكیدا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانی ئێران، سووریا و ئیسرائیل - فه‌ڵه‌ستین تاوتوێ ده‌كرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.