رێبین مه‌جید په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 29ى 5ى 2019، 2 مێردمنداڵ له گۆماوێكی ئاوه‌ڕۆدا له گه‌ڕه‌كی قه‌ته‌وی هه‌ولێر له سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور خنكان .
راشیده‌گه‌ێنێت 2 مێردمنداڵه‌كه بە ناوەکانی شێروان هۆشیار تەمەن 15 ساڵ و سەرکار نازم تەمەن 14 ساڵ ، دوای ئەوەی بە مەبەستی مەلەکردن روو دەکەنە بەستی قەتەوی کە ئاوی پیسی سەنتەری شار دێتە نێو ئەوبەستەیەو تانکەرەکان ئاوی پیسی تێ دەکەن ، ئەم دوو منداڵە کاتژمێر شەشی ئێوارە مەلە لەنێو ئاوەکە دەکەن بەهۆی قوڵی ئاوەکە دەست بەجێ 2 منداڵ دەخنکێن .
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى، تەرمی منداڵێکیان وون دەبێت لەرێگەی تیمی غەواسی خەبات دەدۆزرێتەوە .
مامی شێروان به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، نەمان زانیبوو کە شێروان خنکاوە تا ئەو کاتەی دوو منداڵە هاورێکەی هەواڵیان پێداین .
هه‌روه‌ها وتیشى ئەم رووداوە یەکەم جار نیە لەم دەڤەرە رووبدات بەڵکو شەش حاڵەتی خنکانی منداڵ لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا روویداوەبۆیە داوا لەحکومەت دەکەن چارەسەرێک بۆ ئاوی پیسی بەستی قەتەوی بدۆزێتەوە .
ئه‌وه‌شی وتووه، یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه ده‌رهێنراوه له گۆماوه‌كه، هێشتا گیانی تێدا بووه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و مانه‌وه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك له نه‌خۆشخانه گیانی سپاردووه .
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی میرزا ئه‌حمه‌د روویداوه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.