له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ریی تایبه‌ت به شه‌فافییه‌ت، ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی شه‌شه‌می وردبینی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبه‌ت به داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی (هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2018) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمـی كوردستان له پێگه‌ی ڕه‌سمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕاپۆرته‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه به پشتبه‌ستن به سه‌رنج و فیدباكی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پابه‌ندبوونی خۆی ده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سێكته‌ری نه‌وت و گاز به هه‌موو پرۆسه و به‌شه‌كانییه‌وه.
ده‌توانن له‌م لینكه‌دا ده‌قی ڕاپۆرتی دیلۆیت به ئیمزاكراوی و به فۆرمی PDF سه‌باره‌ت به وردبینیی هه‌نارده‌كردن، به‌كارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كی چواره‌می 2018 به هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبخه‌ن.
ده‌توانن له‌م لینكه‌دا به فۆرمی PDF نامیلكه‌یه‌كی هاوپێچ به هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبخه‌ن بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست و ئاسانكاریی تێگه‌یشتن له بڕگه‌كانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.