به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاگر له پوش و پاوانه‌كانی چیای باپشتیان له ده‌ڤه‌ری سۆران كه‌وته‌وه و به‌هۆی ئاگره‌كه‌شه‌وه به‌شێكی زۆر له پوش و پاوانی چیاكه سووتا.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه‌ی سۆران گه‌یشتنه چیاكه و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ڕبێگه نه‌ده‌ن په‌ره بستێنێت، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی توانیان 2 تاوه‌ری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی به ته‌واوی كه‌ل و پهلهكانیهوه له سوتان بپارێزن.
شایه‌نی باسه تا ئێستا هۆكاری گڕ گرتنی پوش و پاوانه‌كانی چیاكه نه‌زاندراوه و بۆ زانینی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه پێك هێنراوه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.