بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا دەگرن و نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كان هۆشیاری به‌هاوڵاتیان ده‌دات.
دەروێش فەرەج، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگه‌یاند: لەلایەن لیژنەی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه دەست بەسەر چوار ئاژه‌ڵی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان سەریانبڕیبوون تا لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی بفرۆشن.
دەروێش فەرەج وتی: پێشتر و چەند جارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگادار كراونەتەوە، له كوشتارگەی سلێمانی پاش پشكنین و دڵنیابوونەوە له‌نه‌بوونی نه‌خۆشی و سه‌لامه‌تی بۆخواردن ئاژەڵەكانیان سه‌ربڕن، پێشیان ووتراوەكە لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات لەماڵەوە یاخوود لە شەقام و كۆڵانەكان ئاژەڵ سەردەبڕن.
ووتیشی: ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ناكرێت بهدهرلە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت.
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بۆ خۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان له‌و نه‌خۆشیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات، هه‌روه‌ها له‌كاتی بازاڕكردن دڵنیابنەوە لەو مۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لە هەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لە دوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.
دەورێش فەرەج ئاماژەی بەئەوەش كرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت، هەروەها خاوەنی ئاژەڵەكانیش رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.