به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، دوێنێ چوارشه‌ممه 29ى ئایارى 2019، له سه‌نته‌رى شارى واشنتۆن له پاركى ئیلیپس به یه‌ك كیلۆمه‌تر و 63 مه‌تر نزیك كۆشكى سپى پیاوێك ئاگر له جه‌سته‌ى خۆى به‌رده‌دات و به هێمنى رێده‌كات.
دوای رووداوه‌كه پۆلیس ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه پیاوه‌كه‌و هه‌وڵى كوژانه‌وى پیاوه‌كه‌یان دابوو و تا ئێستا ناسنامه‌ى پیاوه‌كه و هۆكاری خۆسوتاندنى نه‌زانراوه، فیدیۆى ڕووداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه له پاركه‌كه‌دا بوونه به مۆبایل گیراوه.
پۆلیسه‌كان دواى كوژانه‌وه‌ى پیاوه‌كه رایانگه‌یاند: پیاوه‌كه ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه و جۆره جلێكى له‌به‌ركردووه تا پارێزگارى له ئاگره‌كه بكات به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش رێژه‌ى سووتانى له‌شى 85 له‌سه‌دایه و دواى كوژانه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و ئێستا ژیانى له مه‌ترسیدایه.
دوابه‌دواى ئه‌و رووداوه نزیكه‌ى 70 پۆلیس گه‌یشتبوونه شوێنى ڕووداوه‌كه و چه‌ندین گه‌شتیار له‌و پاركه ببون به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ بریندارى دیكه نه‌بووه.
جێى ئاماژه‌پێدانه له‌لایه‌ن تاقمێكه‌وه چاوه‌ڕى ده‌كرێ دیوارێكی به‌رز له ده‌ورى كۆشكى سپى دروست بكرێت كه به‌رزییه‌كه‌ى 3 مه‌تر و 96 سانتیمه وابڕیاره ئه‌م هاوینه ده‌ست به بونیادنانی بكرێت ئه‌وه‌ش به‌شێكه بۆ باش بوونی ئاسایش و سه‌لامه‌تى هاووڵاتییان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.