ن/ عه‌بدولی حه‌مه باقی
گۆرانی بۆ خۆی كایه‌كی پڕ له سیحر و جوانییه،هه‌موو كه‌س له ڕازه نهێنییه‌كانی تێناگات ، چونكه : هه‌ستێكه له‌ده‌ربڕیندا ، ده‌ربرینێكه له ( ناخ) دا خۆشه‌ویستیه‌كه له ( ڕۆح) دا ، هه‌ربۆیه‌ش بۆناسینی گۆرانی باش و خاوه‌ن ده‌ق ، ( ئه‌بو نه‌سری فارابی) له‌كتێبی ( الموسیقی الكبیر ) دا ده‌ڵێت( مۆركی ده‌نگ بۆ گۆرانی ، وه‌ك ڕه‌نگ بۆ تابلۆ وایه ، تا له‌ڕییوه سه‌رنجی بینه‌ر به‌لای فیگه‌ره دیار و به‌رجه‌سته و پڕ ئه‌ندێشه‌كاندا ڕاكێشی و تێی ڕامێنی ، كه‌تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جودایه له‌وانیتر )
دیاره مرۆڤ له‌وكاته‌ی هه‌ستی بزواوه یاخود له‌ناخیدا خه‌مێك ،یاشادییه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه ، ئه‌وه بێ سێ و دوو به‌هه‌رجۆرێك و له‌هه‌ر شوێن و كاتێكدا بووبێ ، تێی چریكاندووه و لایلایه‌ی به‌ڕۆحی كردووه وئه‌وه چ جای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆش كه‌چه‌ندین هێنده‌ی كه‌سێكی ئاسایی جێ ده‌ستی دیاربووه به به‌زم و گۆرانی خه‌م و شادییه‌كانی به‌ڕیكردووه ، یه‌كێ: له‌وبه‌هره‌مه‌نده میللییانه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م خه‌سڵه‌تانه ده‌یگرێته‌وه رێبوارێكی شاره‌زاو ماندووی كاروانی به‌سته‌و گۆرانی كوردییه ،( عه‌بدوڵڵای سه‌یزاده) یه دیاریشه ئه‌م زاته‌مان هه‌ڵقولاوی سروشتێكی پاك و جوانی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه ، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ناوبراو له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ریی دا چاوی كردۆته‌وه و به‌دیاركه‌وتووه ،لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بلیم كه‌هه‌موو گه‌لانی دنیا شانازی به‌هونه‌ری میللییانه‌وه ده‌كه‌ن و ساڵانه فێستڤال و كۆڕ‌و بۆنه‌ی به‌رچاو و تایبه‌تیان بۆسازده‌كه‌ن،به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه‌ی كورد له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌و بواره نه‌دراوه ،كه‌ئه‌مه‌ش ده‌كرێ به‌جۆرێك له‌كه‌م ته‌رخه‌می و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واو له‌هونه‌ری ناو ببه‌ین.
عه‌بدوڵڵای سه‌یزداه كێ یه ؟
ئه‌م به‌هره‌مه‌نده ده‌نگخۆشه‌مان ناوی ته‌واوی ( عه‌بدوڵڵا ڕه‌حمان سه‌وزه) یه به‌عه‌بدوڵلاخان یش ناوبانگی هه‌بووه ، دواتر به ( عه‌به‌ی سه‌یزاده) ناسراوه ،له‌ساڵی 1900 له ( تێكان ته‌په‌ی هه‌وشار ) له‌دایكبووه ، دایكی ناوی ( زه‌هره قادر عه‌بدوڵلا) یه مامه عه‌به سه‌ر به عه‌شیره‌تی ( تیله‌كۆ ) یه ، ساڵی 1920 له‌ڕیی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ه‌وه هاتۆته شاری سلێمانی و له‌ساڵی 1951 ژنی هێناوه ناوی ( خه‌دیجه حه‌یده‌ر مه‌نسور ) ه و چوار مندالی لێی بووه،كورێك و سێ كچ به‌ناوه‌كانی ( ئه‌حمه‌د ، ڕووناك ، ڕووخۆش و شادیه) ده‌بێ ئه‌وه به‌یاد بێنمه‌وه و بڵیم مامه عه‌به پێش ئه‌وه‌ی بێته شاری سلێمانی له‌پێنجوێن چۆته ماڵی سه‌لیم خان ، ئه‌وان ڕێنوێنیان كردووه و دلسۆزانه نامه‌یان داوه‌تێ و ناردوویانه بۆ لای ( شێخ مه‌حمودی حه‌فید) ، دواتر مه‌لیك مه‌حمود پێشوازی گه‌رمی لێكردووه و ڕیزی زۆری لێگرتووه ،دیاریشه مه‌لیك مه‌حمود بۆخۆی كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ردۆست بووه ،ماوه‌یه‌ك له‌حزووری مه‌لیكدا ماوه‌ته‌وه و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی كۆڕی گه‌رم كردووه ،به‌و نیازه‌ی ماڵی ( مامه عه‌به) هه‌میشه ئاوه‌دان و بێنان و خۆراك نه‌بن بڕی ( پێنج ) دینار و مشكییه‌كی بۆ پیرۆزیی به‌دیاری داوه‌تێ ، كه‌تائێستاش ئه‌و مشكییه پارێزراوه‌و ماوه.
عه‌بده‌ڵڵای سه‌یزاده و به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆشێكی زۆر دیار و به‌رچاوی ئه‌رشیفی گۆرانی میللی كوردییه ، ئه‌گه‌رچی گۆرانیه‌كانی ساده‌و ساكار ده‌بیسترێن ، به‌ڵام پڕاو پرن له‌بۆن و به‌رامه‌ی سروشتی كوردستان ،چونكه كه‌ره‌سه و به‌ندی گۆرانیه‌كانی هه‌موو چیرۆك و به‌سه‌رهات و عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه و شه‌ونمی خۆشه‌ویستییان لێ ده‌چۆڕێ و پیربوونیان بۆ نییه و ته‌پ و تۆزی ڕۆژگار و سه‌رده‌م نایژاكێنێ !
دیاریشه مامه عه‌به زیاتر له‌ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌رووبه‌ری زۆر دیار و ناوبانگی هه‌بوو .
زمانڕه‌وانی و تۆن و ده‌نگی بێ گرێ و گۆڵی مامه عه‌به زۆر چێژی تایبه‌تی هه‌یه ،له‌گۆرانی چڕیندا هه‌رگیز بۆ دێره شیعر و وشه دانه‌ماوه ،ته‌ڕده‌ستانه چریكاندوویه‌تی هه‌روه‌ك ده‌لین به‌درێژی چه‌ندین كاتژمێر بێ دابڕان گۆرانی چریوه ،گۆرانییه‌كانیشی هه‌مه جۆربوون به‌ریتمی شادی و خێرا پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كرد ، من بۆخۆم له‌چه‌ندین زه‌ماوه‌ند و بۆنه‌دا له‌نزیكه‌وه گوێبیستی ده‌نگه زولاڵه‌كه‌ی بووم ، گۆرانیی و له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌پلیشی لێده‌دا ، ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌باشیی و شاره‌زایی ئامێره‌كانی شمشاڵ و زوڕنا و ده‌هۆڵ و ده‌ف و سنجانی لێده‌دا .
شاره‌زایی باشی له‌گوتنی مه‌قام و حه‌یران دا هه‌بوو ،زۆرباش توركی و ئازه‌ری و فارسی و عه‌ره‌بی ده‌زانی ،به‌هره‌مه‌ندیی مامه عه‌به له‌وه‌دابوو چه‌ندین به‌هره‌ی تێدا كۆبۆته‌وه له‌وانه ، ده‌نگخۆشیی ، گۆرانیبێژی و ئاوازدانه‌ریی و قسه‌زانیی و هیتر .
عه‌بدوڵڵا سه‌یزاده خاوه‌نی سه‌دان گۆرانی و به‌یت و بالۆره‌و حه‌یرانه ، ناودارترینیان كاسێتی ( پۆسته‌و ئیداره) كه لێوان لێوه له‌موزیك و گۆرانی ، ته‌نها به‌ته‌پڵیك و باڵه‌بان تۆماركراوه ، گۆرانیه‌كانی پڕن له‌جۆش و خرۆش و بۆنی مێخه‌ك و شه‌وبۆ و هه‌ڵاڵه و عه‌تریان لێده‌چۆرێ ، پڕكردنه‌وه‌ی كاسێته‌كان به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی كورد ( حه‌سه‌نی حاجی قاسم ) بووه كه‌به‌مام حه‌سه‌نی نای ناسراوه سه‌رجه‌می ئه‌و گۆرانی و كاسێتانه زۆر به‌پاكی پارێزراوه له‌تۆمارگاكانی سلێمانی چنگ ده‌كه‌ون.
ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێم كه مامه عه‌به بۆخۆی پیاوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ژار و قسه‌خۆش بووه، پیره‌مێردی شاعیر و فه‌یله‌سوفی كورد زۆری خۆشویستووه و هه‌میشه به‌شوێنیدا ناردووێتی و گوێی له‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گرتووه ،هه‌روه‌ها زۆر هاوریی نزیك و خۆشه‌ویستی مامۆستایان ( ساڵح دیلان و ڕه‌فیق چالاك) بووه ، هه‌ر له‌و ڕووه‌وه جارێكیان له‌سه‌ردانێكمدا به‌تایبه‌تی بۆ لای مامۆستای موزیسیان ( ولیام یوحه‌ننا) له‌باره‌ی مامه عه‌به‌وه گوتی ( هونه‌رمه‌ندی میللی عه‌به‌ی سه‌یزاده یه‌كێكه له‌بلیمه‌ته به‌تواناكنی كورد ، چونكه بۆخۆی خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگه ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌تی كه‌جێی شانازیی نه‌ته‌وه‌و ئه‌رشیفی گۆرانی میللی كوردییه )
گۆرانییه دیار‌و خۆشه‌كانی عه‌بدوڵڵای سه‌یزاده زۆرن ، له‌وانه ( عه‌مره‌كه‌م ، سه‌ڵته‌نه، خانمۆكێ ، لای‌لای ، هه‌نارهه‌ناره ، ئامان گوڵ ، له‌وباخه‌یدا ، خه‌رمانه ، گیانه‌كه‌م ، ئای شل و ده‌یانی تر )
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته‌مان له‌شاری به‌غدا به‌نه‌خۆشی له‌ته‌منی 74 ساڵیدا له‌ڕۆژی 6/10/1974 بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكناو ته‌رمه بێنازه‌كه‌ی بۆ سلێمانی هێنرایه‌وه و له‌ڕێ و ڕه‌سمێكی جه‌ماوه‌ریی میللییدا به‌چاوی پڕ فرمێسك و ماته‌میه‌وه له‌گردی شێخ محێدین به‌خاك سپێردرا .
له‌دڵه‌وه هه‌زراران سڵاو و حورمه‌ت و وه‌ف بۆیادی گۆرانییه جوان و ده‌نگه زولاڵه‌كه‌ی كه‌ئارامیی به‌دڵ و گیان ده‌به‌خشێ .
سه‌رچاوه‌كان :
1. ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ژماره ( 874)
2. 2. ئه‌ده‌ب و هونه‌ر _ ی كوردستانی نوێ ژماره (2004)
3. 3. مێژووی مۆسیقای كوردی _ محه‌مه‌د حه‌مه باقی
4. 4.ئه‌ده‌ب و هونه‌ر_ی كوردستانی نوێ ژماره ( 532)
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.