Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 18:15

پانزە پەرلەمانتار هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لێدەکرێت

پەیوەندی بەساختەكارییەوە هەیە لەكاتی هەڵبژاردنەكان
کوردستان TV
100%


پانزە پەرلەمانتاری عێراق هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لێدەكرێت، دۆسیەكەش لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بەڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری راگه‌یاندووه‌ دۆسێی گۆڕینی پەرلەمانتاران لەئێستادا لەدەستی دادگای فیدراڵدایە، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتە لە وڵاتدا، گۆڕینەكەش هەر تەنیا بەو چوار پەرلەمانتارەوە ناوەستێت كە لەم مانگەدا دوورخرانەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم مانگەدا چوار پەرلەمانتار دوورخراونەتەوەو دواهەمینیشیان لەم هەفتەیەدا بووە.

سەرچاوەكە دەشڵێت: دوورخستنەوەی ئەو 15 پەرلەمانتارە پەیوەندی بەساختەكارییەوە هەیە لەكاتی هەڵبژاردنەكانداو هەڵەكەش بەسەر لیژنەی یاسایی هەڵبژاردنەكاندا تێپەڕیووەو ئەو پەرلەمانتارانە شیاوی ئەوەنین ئەو پۆستانە وەربگرن و لەبری ئەوان كەسانی تر دادەنرێت و بڕیارەكەش لەدەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.