Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 18:15

گۆڤارێکی ئەمریکی: داعش دەگەڕێتەوە

هەڕەشە لەسەر عیراق دروست دەكات
کوردستان TV
100%


گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریكایی، پێشبینی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش دەكات و دەڵێت، سەرلەنوێ‌ هەڕەشە لەسەر عیراق دروستدەكاتەوە كە هێزە ئەمنییەكانی هەوڵێكی زۆرییان بۆ لەناوبردنی خستەگەڕ.

گۆڤاری Foreign Policy ئەمریکی رایگەیاند، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە و ئێستا هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە هێزە ئەمنییەکان هەوڵدەدەن بۆ لەناوبردنی.

گۆڤارەکە لە وتارێکدا رایگەیاند: رێکخراوی تیرۆریستیی داعش وادیارە دەستیکردووە بە گەڕانەوە بۆ عێراق، یان هەوڵی گەڕانەوە دەدات"، ئەوەشی روونکردەوە، دوای کەوتنی شارۆچکەی باغۆز دوایین مۆڵگەی داعش لە سووریا لە مانگی ئاداری رابردوودا، گومانی ئەوە هەیە بەلانیکەمەوە هەزار چەکداری داعش گەڕابێتنەوە بۆ نێو عێراق.

گۆڤارەکە جەختی کردەوە، زۆرێک لە چەکدارانی داعش لەو تونێلانە دەژین کە خۆیان هەڵیانکۆڵیون و خۆراک و جلوبەرگیان تێدا کۆکردووەتەوە.

گۆڤارەكە پێیوایە هەرچەندە ڕێكخراوی داعش، تا ئەندازەیەكی گەورە تێكشكێنراوە، بەڵام هەندێك شانەی تائێستاش چالاكن و هەڕەشە لەسەر ناوچە دوورەدەستەكان لە عیراق دروستدەكەن، چونكە ئەو تۆوەی ڕێكخراوی داعشی لێوەهاتەبەر، تائێستاش بوونی هەیە، بەو پێیەی پارێزگەكانی عیراق ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

پ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.