هێزێکى چەکداری حەشدی شەعبی ڕێگرییان کردووە لە سەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکووک، کە کوردە، بچێتە سەر کارەکەی.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق، بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی عەباس تەقی، سەرۆكی زانكۆی كەركوك لە پێكهاتەی توركمان و دانانی سەباح ئەحمەد بەوەكالەت لە پێكهاتەی كورد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای رۆژی کارکردنی عەباس تەقیە سەرۆکی زانکۆی کەرکوک بوو، سەرۆکی لابراو ئامادەنەبوو شوێنەکەی چۆڵبکات و هێزێکى چەکداری حەشدی شەعبی ڕێگرییان کردووە لە سەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکووک، کە کوردە، بچێتە سەر کارەکەی.
دوای فەرمانی وەزیر بە دانانی سەرۆکێکی کورد بۆ زانکۆی کەرکووک، بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکە نوێیەکە دەستبەکاربێت، بەڵام رێگری لێکرا.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.