ئەمڕۆ پێنجشەممە یه‌كێتیی گشتیی جووتیارانی كوردستان بۆ ناڕه‌زایی دەربڕین لە به‌رامبه‌ر سووتاندنی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیی جووتیاراندا هاتووه" له درێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ده‌غڵودانی جووتیاران، جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی بێباكانه گرووپێكی چه‌كداری گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی گوندی حهفتهغاریان له سنووری داقووق سووتاند. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستكراوه‌ن و رێگه‌یان پێدراوه و تا ئێستە هیچ رێكارێكی یاسایی و كرده‌ییان لە به‌رامبه‌ردا نه‌گیراوه‌ته به‌ر".
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه داوە "كاتێك شه‌وی رابردوو جووتیاران به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه چوونه‌ته ناو زه‌ویه‌كانیان، رووبه‌ڕووی هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو بوونه‌ته‌وه و رێگه‌یان نه‌داون ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئەمەش به داخه‌وه بووەتە هۆی روودانی شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان جووتیاران و ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه‌دا، بەم هۆیەوە شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه".
یه‌كێتیی جووتیاران دووپاتی دەكاتەوە كە ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه چه‌كدارانه ببێته‌وه، نه‌ك جووتیاران و خودی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه. دەشڵێ "سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاران یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و گه‌یاندنی زیان به ئابووریی عێراق به گشتی و پارێزگای كه‌ركووكیش به تایبه‌ت، به‌رپرسیاریەتی كۆی ئه‌و تاوانانه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵی، كه به ئاشكرا چاوپۆشی له ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه ده‌كات".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، یه‌كێتیی جووتیارانی كوردستان دەڵێ" ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن و داوا له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بخەنەگەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.