Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 20:54

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵێک بڕیار له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کەم ئەندامان ده‌رده‌کات

ھەر کەمئەندامێک ھاوسەرگیری بکات پێنج ملیۆن دیناری پێ دەدرێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی تایبەت بە نەخۆشییەکانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستییەکاندا دەچێتەوە و لەمبارەوە چەند بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەرکرد.

له‌ راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، هاتووە" دوا ڕۆژی لیژنەی پشکنینی کەم ئەندامان رۆژی٢٠ی٦ی٢٠١٩ دەبێت و یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان نووسراێکە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ھەر کەمئەمدامێک کە ھاوسەرگیری دەکات وەک ھاوکاریی حکوومەت پێنج ملیۆن دیناری پێ بدرێت.

ئەمەش دەقی تەواوی رێنماییەکان:- 

دوای وردبینییەكی زۆر و راوێژێكی زۆر و بە هاوكاریی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، گەیشتین بەو ئەنجامەی كە پێویستە:

1- هەموو ئەو رێنماییانەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە چەند ساڵی رابردوودا دەریان كردووە، پێداچوونەوەی بۆ بكرێت، بە جۆرێك كە لە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەتدا بێت.

2- هەموو ئەو رێنماییانەی پەیوەندی بەتووشبوانی نەخۆشی ئۆتیزمەوە هەیە، لە رێگای لیژنەی پسپۆڕەوە پێداچوونەوەیەكی وردی بۆ بكرێت، كە بتوانرێ خزمەتی زیاتری تووشبوانی نەخۆشیی ئۆتیزم بكات.

3- كەمئەندامان بە گشتی لە بواری هاندانەوە خزمەت نەكراون، بۆ ئەم مەبەستە رێوشوێنی پێویستی بۆ گیراوەتە بەر.

4- ئەو لیژنە پزیشكییەی كە ماوەیەكی زۆرە كەمئەندامان دەپشكنن، بڕیار درا دوا رۆژی پشكنینی لیژنە پزیشكییەكە 20/6/2019 بێت، دوای ئەم  رۆژە، ناوی دەرچوانی كەمئەندامان لە لیژنە پزیشكییەكان لە كۆمپیوتەر تۆمار بكرێت و  بە لیستێكی جیاواز بەرز بكرێتەوە، بۆئەوەی مووچەكانیان پێ بدرێت.

5- نووسراوێك بۆ وەزارەتی دارایی بەرز بكرێتەوە، بۆ هەموو ئەوانەی كەمئەندامن و دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، وەكو هاوكارییەك حكوومەت (5) ملیۆن دیناریان بداتێ.

6- لیژنەیەكی تایبەت و ئەكادیمی لە پسپۆرانی بواری ئۆتیزم و دەروونزانی پێكهێنراو ئەمڕۆ فەرمانی وەزارییان بۆ دەرچوو، كە دوای جەژن ئەو لیژنەیە راستەوخۆ كار بۆ پێداچوونەوەی رێنماییەكانی تووشبوانی نەخۆشیی ئۆتیزم دەكات و هەوڵ دەدەین لە ماوەیەكی نزیكدا لیژنەكە بگاتە ئەنجامی باش و تووشبوانی ئۆتیزم سوودی زیاتری لێ وەربگرن.

7- ئەمڕۆ لیژنەیەكی پسپۆڕ لە بواری كەمئەندامان پێك هێنرا و فەرمانی وەزاریشی بۆ دەرچوو، بۆ ئەوەی دوای جەژن راستەوخۆ دەست بە كاركردن بۆ باشتركردنی رێنماییەكانی تایبەت بە كەمئەندامان بكات، هەوڵ دەدەین ئەنجامەكەی لە ماوەیەكی دیاریكراودا ببینین.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی گەورەترین وەزارەتی خزمەتگوزارییە، بۆیە دەشبێت گەورەترین خزمەتی خەڵكی بەشمەینەتی ئەم هەرێمە بكات و هەوڵ دەدەین لە داهاتوودا بیكەین بە ماڵی گەورەی هەموو كەمئەندامێكی ئەم هەرێمە.

دوای جەژن كارەكان بە چڕی دەست پێدەكەن و بۆ خزمەتی كەمئەندامان شەو و رۆژ لەیەك گرێ دەدەین.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.