سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامی پیرۆزباییەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی ستراتیژی سەیری بەریتانیا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی توویتەرەوە وەڵامی پیرۆزباییەکەی تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای دایەوە و نووسیوویەتی "زۆر سوپاس تێریزا مەی بۆ ووشە بەنرخەکانت. هەرێمی کوردستان، بەریتانیا وەک هاوبەشێکی ستراتیژی دەبینێت".
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت "من خۆم چاوم لەوەیە کار لەگەڵ حکومەتەکەت و تیمەکەتدا لە هەرێمی کوردستان بکەم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان لە داهاتوودا".
دوێنێ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە رێگەی توویتێکەوە بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و رایگەیاند، بەریتانیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.