Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:30

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران دانوستانی بووێت، من ئامادەم

ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران دوپاتكردەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند" ئێران بوەتە وڵاتێكی لاواز و دەیەوێت لەگەڵ واشنتن رێككەوتن ئەنجامبدات"، وتیشی "ئەگەر ئێران دانوستانی بوێت، منیش ئامادەم".

ئەو وتانەی ترەمپ لەكاتێكدایە، دووشەممەی رابردوو، بە هەمانشێوە لێدوانیدا و لەبارەی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و وڵاتەكەی رایگەیاند "ئێمە نامانەوێت دەسەڵاتی ئێران لابدەین، بەڵكو هەوڵدەدەین چەكە ئەتۆمیەكانی ئەو وڵاتە لەناوببەین"، وتیشی "بڕوای وایە ئێران خواستی لەسەر ئەنجامدانی دانوستان هەیە و ئەگەر ئەو خواستەشیان هەبێت، ویلایەتە یەكگرتوەكانیش ئامادەی ئەنجامدانی ئەو دانوستانەن".

هاوكات ترەمپ رۆڵی شینزۆ ئابی، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنی بەرزنرخاند لە هەوڵدانی بۆ ئەنجامدانی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان هەریەك لە ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتردەبوو، بەڵام لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ناوبەناو بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتە لەبارەی ئەنجامدانی دانوستانەوە لێدوان دەدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.