فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌چڕی چیا و دۆڵ و به‌رزاییه‌كانی خواكورك و شه‌كیویان له سنووری سیده‌كان بۆردومانكرد.
كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه به نزمی به سه‌ر ئاسمانی گووند و ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی سیده‌كان دا فڕین و دواتر به چڕی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له خواكورك و شه‌كیو بۆردومان كرد.
هاووڵاتیانی سنووره‌كه به كوردستان تی‌ڤیان راگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گه‌ڵی ده‌راو و به‌رزاییه‌كانی بناری چیای شه‌كیویان بۆردومان كردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ترس و دڵه ڕاوكێی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه.
سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به چڕی ده‌ستی كردووه به بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كورستان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.