Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 09:37

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند

به‌رووی كاروانێكی هێزه‌ بیانیيه‌كاندا ته‌قیيه‌وه‌
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند. 

نه‌سه‌رت ره‌حیمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان به‌ ئاژانسی بی بی سی راگه‌یاند: كاتژمێر 8:40 خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆمبێكی چێندراو كابولی پایته‌ختى هه‌ژاند. 

ئاشكراشی كرد: بۆمبه‌كه‌ به‌رووی كاروانێكی هێزه‌ بیانییه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌و رووداوه‌ چوار سه‌ربازی ئه‌فغانستان كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه‌‌ سه‌ر به‌ هێزه‌ بیانه‌كانن. 

لای خۆشیانه‌وه‌ میدیاكانی ئه‌فغانستان سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندار بوونه‌ و هاوكات بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: مه‌به‌ستی ئه‌وان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كردنه‌ ئامانجی هێزه‌ بیانی و ئه‌مریكیه‌كان بووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 10 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.