دوێنێ دوای پهیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەهای نرخی لیرەی توركی لە بازاڕی بۆرسە بە رێژەی له‌سه‌دا 1.5 بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە .
ئەمڕۆش هه‌ر 100 دۆلاری ئەمەریكی، به‌رامبه‌ر به 590 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا ئەمەش لە كاتێكدایە له‌دوو ڕۆژی ڕابردوو 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 601 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
ناڕه‌زایی واشنتۆن له ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به كڕینی سیستەمی دژە مووشه‌كی ئێس چوارسه‌دی رووسی به‌های لیره‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زاندووه، به‌جۆرێك له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌م دراوه له‌سه‌دا 14ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.