عه‌ره‌به‌كانی سنووری په‌لكانه به‌شێكی دیكه‌ی ده‌غل و دانی هاووڵاتییانی كوردیان له سنووری په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له پارێزگای كه‌ركووك سوتاند.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عه‌ره‌به‌كانی سنووری سه‌رگه‌ڕان دووباره ده‌ستیان به سووتاندنی ده‌غڵ و دانی هاووڵاتییانی كورد كرده‌وه و به‌شێكی دیكه‌یان سووتاند.
تا ئێستاش زیاتر له 1100 دۆنم ده‌غڵ و دانی كورد سوتێنراوه، له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌ملێ به‌سه‌ر كه‌ركووكدا عه‌ره‌به هاورده‌كانی ناوچه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورد كردۆته‌وه و له هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن كه زه‌وییه‌كانیان داگیر ده‌كه‌نه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستیان به سووتاندنی ده‌غڵ و دانی هاووڵاتییانی كورد كردووه و بیانووشیان ئه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ئه‌و زه‌ویانه‌یان پێدراوه كه له بنه‌ڕه‌تدا زه‌وی هاووڵاتییانی كوردن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.