ن/ بارزان محه‌مه‌د
هاووڵاتییان بێ ئه‌وه‌ی بزانن، ئاوی ده‌ببه (بوتڵ) چه‌نده خراپ و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ جێ دێڵێت به‌كاری ده‌هێنن، جگه له‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژینگه‌ش هه‌یه، چونكه هاووڵاتییانی ئێمه زیاتر به‌كارهێنانی ئه‌م ئاوی بوتڵه وه‌ك پێوستییه‌كی گرنگ به‌كار ناهێنن، هه‌یانه ده‌ڵێت ئه‌م ئاوه پاكتره، كه چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئاوی ماڵان، كانی، كارێز و ڕووباره‌كان...تاد به‌كار دێنن، زۆر تهندرووستتروپاكتره.
چونكه سرووشتییه و هیچ ماددهیهكیشی تێناكرێت، كه ببێته هۆی زیان، یا وه‌ك ئه‌م بوتڵانه كه خۆی له نه‌وت به‌رهه‌م دێت‌و به ئاسانیش له ناوه‌وه‌دا به‌هۆی گه‌رم بووی ناپێویست بۆ كۆمه‌ڵێك مادده‌شی ده‌بێته‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر درووست بوون و بڵاوه سه‌ندنی شێرپه‌نجه.
چونكه كاتێك بوتڵی پلاستیك، له‌به‌ر هه‌تاو داده‌ندرێت، پێكهاته‌یه‌ك لهپلاستیكی بوتڵه‌كه ده‌رده‌چێت، كه گرێی شێرپه‌نجه له‌نێو له‌شدا درووست ده‌كات. بوتڵی پلاتستیكی له مادده‌ی بیسفنول (BPA) درووست ده‌كرێت، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه جیهانییه‌كان هۆڕمۆنه‌كانی له‌ش تێك ده‌دات، له درێژخایه‌ندا جگه له شێرپه‌نجه، نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌شی لێ درووست ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی تێكدانی جینات و ئه‌گه‌ری له دایكبوونی منداڵی كه‌مئه‌ندام زیاد ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش له لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی هارواردی ئه‌مریكا پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تر هاووڵاتییان به هۆی چاولێكه‌رییه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، مادام ئه‌وی دی به‌كاری دێنێت و هاوڕێ و دراوسێكانیشی ده‌ڵێن ته‌نها ئاوی ده‌ببه به‌كار دێنێت، با ئێمه‌ش به‌كار بێنین، باشتره‌و ئاسانتره‌و ته‌ندرووستتره؟! كه‌چی وانییه زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، هه‌م ناپاكه و هه‌م ژه‌هرێكی كاریگه‌ره‌و هه‌م پاشماوه‌كه‌ی بوتڵه‌كه، وێرانكاری ژینگه‌یه، چونكه یه‌ك ده‌ببه‌ی پلاستیك بۆ ماوه‌ی 450ساڵ، له‌زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه وشی نابێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌شی بوتڵه‌كه‌ی لێ ده‌مێنێته‌وه، نهگیا و نه زینده‌وه‌ریش لێی ناژیت و به‌یه‌كجاری ژیانی لێده‌سڕێته‌وه. وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆم كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر خاك جێ ده‌هێڵێت و خاكیش بۆ ئاو ده‌یگوازێته‌وه.
ههندێكیتر ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی بوتڵی ئاو به‌كار دێنن رۆشنبیر و شارستانیین، ئه‌مه جۆره له بیر كردنه‌وه‌ش زیاتر به‌كار هێنانی ئاوی ناو بوتڵ خێراتر ده‌كات و خواستی له‌سه‌ر زیاتر ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا رۆشنبیری و شارستانییه‌ت ئه‌وه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی له چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و مرۆڤی و هه‌ستكردن به بهرپرسیارییهتهكان بێت، له‌وانه‌یه نه‌زانێت مسه‌قه‌فی به‌مانای ڕۆشنفكری دێت، كه‌چی ته‌نها بۆ بوتڵه‌كه‌ی ئاوبهكاری دێنێت. كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، كهدهشڵێت مسهقهفه، كه‌چی پێچه‌وانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ژینگه‌كه‌ی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، دوای خواردنه‌وه‌ی ئاو بوتڵه‌كه‌ی یا فڕێیده‌داته سه‌رجاده یا هه‌وڵی دووباره به‌كار هێنانه‌وه‌ی ده‌دات، له ناو به‌سته‌ره‌كانی ماڵه‌وه، كه ئه‌مه‌شیان كاریگه‌ری خراپی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی كیماوی نێو بوتڵه‌كه ڕاده‌كێشێته نێو خۆی، كه بۆ شێرپه‌نجه پڕمه‌ترسییه، یا له‌جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا فرێی ده‌داته ده‌ره‌وه‌و زیان بۆ ژینگه جێدێڵێت، نازانێت ڕۆشنبیری ته‌نها له خواردنه‌وه‌كه‌ی نییه به‌ڵكو له شێوزای مامه‌له كردنیشه له‌گه‌ڵ بوتڵهكهیه و ژینگه دۆستی، له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارواردی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ركه‌وتووه " ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی ئاوی بوتڵه پلاستیكییه‌كان ده‌خۆنه‌وه پێكهاته‌ی ژه‌هراوییه‌كانی نێو میزیان 70% زیاتره له‌خه‌ڵكی ئاسایی".
ئێستاش ئه‌م ئاوه له‌سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت و جگه له‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی هیچ سارد كه‌ره‌وه‌ی ته‌ندووستی بیپارێزێت، یا له‌ناو گوێزهرهوهكاندا بۆ دووڕۆژ یا زیاتر له‌به‌ر هه‌تاو(خۆردا) ڕاده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی، ئه‌م ئاوی بوتڵانه له‌به‌ر تیشكی خۆری مادده‌ی ژه‌هراوی دایۆكسیدی لێ ده‌رده‌چێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی لێی داده‌نرێت پله‌ی گه‌رمی له (40) پله گه‌رمتر بێت به‌گرێنتی شێرپه‌نجه درووست ده‌كات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.