Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 22:01

وەزارەتی ئەوقافى هه‌رێم رۆژى دووشەممە بۆ دیاریکردنى رۆژی جەژن کۆده‌بێته‌وه‌

به‌پێى پێشبینیه‌كان؛ چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گەینێت، كه‌ ئێوارەی  رۆژی دووشەممە 3-6-2019، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەت لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا دەبن و دوای نوێژی مەغریب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رۆژى جه‌ژن دیارى ده‌كه‌ن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە كۆمەڵەی فەلەكناسی سعودیە دەڵێت، مانگ لە ئێوارەی رۆژی سێشەمە، چواری حوزەیران كە دەكاتە 30مین رۆژی مانگی رەمەزان بە ئاسانی دەبیندرێت، هەروەها 24 دامەزراوەی تایبەت بە بینینی مانگ پێیانوایە رۆژی دووشەممە لە كیشوەرەكانی ئوسترالیا، ئاسیا، ئەفریقیا و ئەوروپا مانگ نابیندرێت.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی پێشوەختەی کۆمەڵەی فەلەکناسی سعودیە و ئەو 24 دامەزراوەیە بێت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.