ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌ینێت" ئەگەر پاشگری "ئیسلامی" کۆسپ بێت لەنێوان ئێمه‌و خەڵکدا دەبێ لایببەین.
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە بەبۆنەی یادی 18 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەیەوە بڵاویكردەوە، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان باس لە بەستنی كۆنگرە دەكات و دەڵێت، كۆمه‌ڵ بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەم دەچێت، هه‌وڵ ده‌دات زیاتر گه‌شه بكات و به‌رفراوان ببێت، دەبێت كام شێواز و ئامڕاز باشتر و كاریگەرترە، باشتر ئامانج دەپێكێت، ئەوە پەیڕەو بکەین و گۆڕانكاریی بکەین، ئەگەر پاشگری (ئیسلامی) ئەو كۆسپەیە، دەبێت لایببەین.
عەلی باپیر دەشڵێت" لە هەرێمی کوردستان زۆربەی ناكۆكییەكان لەوەوە سەرهەڵدەدەن، كە لایەنێك یان چەند لایەنێك، بیانەوێ هەمو شتێك بۆخۆیان قۆرغ بكەن، تەنیا حیسابی خۆیان و دەوروبەریان بكەن و، خەڵكی دیكە نادیدە بگرن".
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت، هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد به‌ده‌ست هاتبێـت به‌هۆی ته‌باییه‌وه بوه، كه بناغه‌ی ته‌باییش دادگه‌رییه، ئاماژە بەوەشدەكات كە هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه و عێراق و به تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئەمیری کۆمەڵ ئەوەشی گوتووە " ئینجا ئەگەر پاشگری (ئیسلامیی) ئەو كۆسپەیە، دەبێ لایبەرین، هەروەها هەرشتێك بووبێتە پەرچ و كۆسپ لە نێوان ئێمە و خەڵك و جەماوەردا، دەبێ لایبەرین، چونكە وەك چۆن ئوممەتی پێغەمبەر "صلی الله علیە وسلم" بۆ هەموو مرۆڤایەتییە، ئێمەش لە راستییدا هەر هی خۆمان نین، ئێمەش دەبێ هی هەموو خەڵك و جەماوەر بین. بەرپرسیارین بەرانبەر بە خەڵك و جەماوەرەكەمان بە گشتیی، بۆیە دەبێ هەوڵبدەین بە كام شێواز و ئامڕازە خەڵك زیاتر لێمان تێدەگات، زیاتر ئاشنای پەیامەكەمان دەبێ، ئەوە بەكاربێنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.