كۆنگره‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه له مه‌ككه به‌ڕێوه‌چوو، له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا، ئیدانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه، له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودییه و ئیمارات كراوه، به‌لام حكومه‌تى عێراق ره‌تیكرده‌وه، واژوو له‌سه‌ر ده‌قی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی لوتكه‌یی مه‌ككه بكات، كه ئیدانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانی له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرد.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراقدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نساروڵڵای حووسی، محه‌ممه‌د عه‌لی حووسی، سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد.
محه‌مه‌د عه‌لی حووسی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" رایگه‌یاندووه، سوپاسی هه‌ڵوێستی عیراق و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌رخه‌ری ئه‌و قوڵاییه مێژووییه‌یه كه له په‌یوه‌ندی عێراق و یه‌مه‌ندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی" هه‌ڵوێستی عێراق ده‌ریخست، ئه‌و به‌یاننامانه پێشتر نووسراونه‌ته‌وه و ئاماده كراون و كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نیا رووكارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.