وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا کە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، مەبەستی جەنگی لەگەڵ ئێراندا نییە "هەنگاوێکە بە ئاڕاستەیەکی دروست".
محەممەد حەکیم لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هەڵوێستی عێراق روون و راشکاوە لەبارەی قەیرانی ئێستای نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەویش هێورکردنەوە و رێگەگرتنە لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکە".
وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵوێستەیان یەکانگیرە لەگەڵ لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێورکردنەوەی ناوچەکە و نەبوونی هیچ مەبەستێک بۆ جەنگ.
محەممەد حەکیم دەشڵێت" عێراق لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک ترەمپ بە گرنگ، ورد و هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دروست دادەنێت بۆ هێورکردنەوەی رەوشی ناوچەکە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.