گۆڤاری جۆن ئهفریك-ی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ره‌و لیبیا رایكردووه.
گۆڤاره‌كه روونیكردۆته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی تونسی دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه به‌غدادی له لیبیای دراوسێیانه، باری ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان توندوتۆڵكردووه، چونكه پێیان وایه دوای رووخانی رژێمی قه‌زافی، لیبیا له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردایه.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه له‌سه‌ری زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه كه به‌هه‌واڵگری ناوی بردوون ده‌ڵێت: تونس له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سوریا و عێراق به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، زانیاری پێدراوه كه به‌غدادی به‌ره‌و لیبیا هه‌ڵاتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.