ئه‌مرۆ شه‌ممه 1 ى 6 ى 2019 ، كاتژمێر 10 ى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر لە یاریگای وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی شاری مەدرید ھەردوو لیڤەرپول و تۆتنھام لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەروی یەک دەبنەوە ، پێکھاتەی ھەردوو یانەش بۆ ئەو یاریە بەم شێوەیە بڵاو کراوتەوە
هه‌ر سه‌باره‌ت به یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پتر له سیی هه‌زار هانده‌ری هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و تۆتنهام له ئینگلته‌راوه گه‌شت به‌ره‌و مه‌درید بكه‌ن بۆ بینینی یاریه‌كه له یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ كه جێگه‌ی شه‌ستوهه‌شت هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاسایشی ئیسپانیا پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و هه‌ر كارێكی ئاژاوه‌گێڕی داڕشتووه، پتر له چوارهه‌زارو حه‌وتسه‌د پۆلیس و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌مینه‌كانی ئیسپانیا به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی چاودێری بێ فڕۆكه‌وان به‌شداری له پڕۆسه‌ی پاراستنی ئاسایشی یاریگاو ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ر له ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له نزیك یاریگا قه‌ده‌غه ده‌كرێت و هانده‌رانیش به‌ر له چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریگا به شێوه‌یه‌كی ورد پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ئاستی هۆشداری له مه‌ترسی كاری تیرۆیستیان بۆ پله‌ی چوار به‌رزكردۆته‌وه ئه‌ویش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و كارێكی تیرۆریستی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كه‌دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.