یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی وانه‌ی له دۆڕانی له یاری كۆتایی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه وه‌رگرتووه‌و بارودۆخی ئێستای لیڤه‌رپول به‌راورد به وه‌رزی پێشوو جیاوازه‌و ئێستا خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌و به‌هێزن
كلۆپ ئاشكراشی كرد كه ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌ی پێكانی به ته‌واوی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، له وه‌ڵامی پرسیارێكیش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له كاروانی ڕاهێنه‌رایه‌تی خۆیدا، شه‌ش یاری كۆتایی دۆڕاندووه، یۆرگن كلۆپ گوتی، ئه‌مه‌یان ڕاسته، به‌ڵام ئایا له هه‌ر شه‌ش یاریه‌كه‌دا من خه‌تابار بووم، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا من كه‌سێكی به‌دبه‌ختم كه بێگومان وانیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یاریه‌كم له‌گه‌ڵ تیپێكی جیا‌و له بارودۆخێكی تایبه‌ت دۆڕاندووه، ئێستاش هاتووینه‌ته مه‌درید تا ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكه‌ین و دڵی هانده‌رانمان شاد بكه‌ین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.