ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام سه‌باره‌ت به یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه له‌م وه‌رزه‌داو دوور له پێشبینیه‌كان ئاستێكی به‌رزیان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان پێشكه‌شكردووه‌و چێژیان له ڕكابه‌ریه‌كان وه‌رگرتووه
پۆچیتینۆ گوتیشی، زۆر به‌خته‌وه‌رو خۆشحاڵم به‌وه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی پۆلێك یاریزانی ئاست به‌رزو لێهاتووم له‌ئه‌ستۆیه‌و هه‌رده‌م شانازیان پێوه‌ده‌كه‌م و هه‌رچیان بۆ بخه‌ینه ڕوو ئه‌وان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا به جوانترین شێوه‌و به ئاستێكی به‌رز جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ڕاهێنه‌ره‌كه ئاماده‌یی ته‌واوی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری كۆتایی ده‌ربڕی، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی خۆی له‌باره‌ی یاریكردنی هاری كین له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئاشكرانه‌كرد،
له‌باره‌ی لیڤه‌رپولیش ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه ڕایگه‌یاند كه لیڤه‌رپول و مانچسته‌رسیتی باشترین دوو یانه‌ی ئینگلته‌ران و تا كۆتایی پریمه‌رلیگ له ڕكابه‌ری یه‌كتریدا بوون بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه، هه‌روه‌ها گوتی، لیڤه‌رپول به‌و پێكهاته به‌هێزه‌ی ئێستای ده‌جه‌نگێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌زانین چۆن ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه‌و هاتووینه‌ته مه‌درید تا مێژووێكی نوێ بۆ تیپه‌كه‌مان بنووسینه‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.