یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتێ ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی به ڕاهێنه‌ری نوێی خۆی ده‌ستنیشانكرد
له كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زاروحه‌ڤده دووهه‌زاروهه‌ژده كۆنتێ یانه‌ی چێڵسی جێهێشت و له‌و كاته‌وه ڕاهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌كردووه، كۆنتێی ته‌مه‌ن چل‌ونۆ ساڵ له‌كاتی ناساندنی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی ئینته‌ر هیوای خواست له‌و تاقیكرنه‌وه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ نیراتزۆری سه‌ركه‌وتووبێت و ئاشكراشی كرد كه ئینته‌ری بۆیه هه‌ڵبژاردوه چونكه بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی زۆری به پرۆژه‌و حه‌زو مێژووی ئه‌و یانه‌یه هه‌یه، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕاهێنه‌ره‌كه سوپاس و ستایشی سه‌رۆكی ئینته‌ری كرد‌و ئومێدی خواست تیپه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كان كه هه‌شت ساڵه ئه‌و یانه‌یه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی به‌رچاوی نه‌بووه، كۆنتێ بووه شوێنگره‌وه‌ی لۆچیانۆ سپالێتی دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوو به‌ر له كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نداره چینیه‌كانی ئینته‌ر له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.