لهراگهیاندراوێكدا یهكێتى ناوهندی تۆپى پێى كوردستان بڵاوی كردهوه ، ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۹/٦/۱ لە کاتژمێر ٥:۰۰ ـی بەیانی، بە یاوەری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی کۆنیفا (سەفین کانەبی) و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (شوان رەئووف)، چوار ناوبژیوانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە: (سەباح حەمەرەزا و توانا عوسمان) ناوبژیوانی ناوەڕاست و (ئەحمەد جەلال و دیار عەبدولجەبار) یاریدەدەری ناوبژیوان، گەیشتنە وڵاتی ئەرمینیا.
یهكێتیهكه دهشڵێت ، مەبەست لەم گەشتەیان، بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی پاڵەوانیەتی کۆنیفای ئەورووپای ۲۰۱۹ ـیە، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ۲۰۱۹/٦/۲ یارییەکانی لە هەرێمی (ئارتساخ) ـی ئەرمینیا، دەست پێبکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.