نه‌یمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به‌مه‌شق و ڕاهێنان كرده‌وه
نیمار له‌كاتی مه‌شقه‌كاندا له‌گه‌ڵ تیاگۆ سیلڤا به‌ریه‌ك كه‌وتن و دووچاری پێكانی ئه‌ژنۆی هات و ده‌ستبه‌جێ كه‌مپی ڕاهێنانی سامبای جێهێشت، دواتر نه‌یمار به‌ته‌نیا مه‌شق و ڕاهێنانی كرد‌و دوێنێش ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی به‌كۆمه‌لی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردوه، نه‌یمار له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كرێت تا بۆ یاریه‌كانی كۆپا ئه‌مه‌ریكای ئه‌مساڵ ئاماده‌بێت، یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به نێیماری بڵاوكرده‌وه كه له گرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت یاریزانه‌كه پێكانی چاك بۆته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به بێ گرفت مه‌شق ده‌كات،
جێگای باسه پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا له چوارده‌ی ئه‌م مانگه به یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی میواندارو بۆلیڤیا ده‌ستپێده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.