ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی بارسه‌لۆنای ئیسپانی لیۆنێل مێسی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به تۆری هه‌واڵی فۆكس سپۆرت تیشكی خسته چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌لالیگا و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ یاریه‌كانی كوپا ئه‌مه‌ریكا
مێسی روونیكرده‌وه ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ كوپا ئه‌مه‌ریكا كردوه‌و كۆمه‌لێك یاریزانی ئاست به‌رزو ئه‌ستیره له ریزی هه‌لبژارده‌كه چاویان له‌به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌یه، سه‌باره‌ت به‌ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یۆڤنتۆس كریستانۆ رۆناڵدۆ كه له‌رابردوو یاریزانی قه‌لای شاهانه بوو مێسی ئاشكرایكرد رۆناڵدۆ ریال مه‌دریدی كرده یانه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌ته‌واوی جیهان، بۆیه ئه‌وه راستیه‌كه و هه‌موومان ده‌یزانین، بێگومان رۆناڵدۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌جێبێڵێت ئه‌وا یانه‌كه هێزێكی زۆری له‌ده‌ست داوه،دلنیاش بن نه‌ك ته‌نها من ئێستا لالیگا به‌ته‌واوی بیری رۆنالدۆ ده‌كات ، سه‌باره‌ت به‌داهاتووی خۆشی مێسی وتی هه‌تا تام و چێژ له‌یاریكردن وه‌ربگرم له‌ناو یاریگاكان به‌رده‌وام ده‌بم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.